پایتەخت

زیندانییەک لە ڕێگەی چوونە نێو جانتای ئازادبووێک هەڵات

زیندانییەک لە ڕێگەی چوونە نێو جانتای ئازادبووێک هەڵات
بەردەم بەندیخانەی کۆرباس لە فەڕەنسا
کورتە

لە ڕێگەی خۆ حەشاردان لە نێو جانتای زیندانییەکی ئازادکراو، زیندانییەک لە فەڕەنسا هەڵات

زیندانییەک لە ڕێگەی چوونە نێو جانتای ئازادبووێک هەڵات

لە فەڕەنسا زیندانییەک هەلی ئازادبوونی زیندانییەکی دیکەی قۆستەوە و لە ڕێگەی خۆ حەشاردانی لە نێو جانتاکەی، لە زیندان هەڵات.

فرانس پرێس ڕایگەیاند، حکومەتی فەڕەنسا دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە کەیسێکی هاڵاتنی زیندانییەک کردووە، کە لە ڕێگەی خۆ حەشاردان لە نێو جانتای زیندانییەکی دیکەی تازە ئازادکراو، توانیوویەوتی لە زیندان بێتە دەرەوە و دواتر هەڵبێت.

زیندانییەکە تەمەنی 20 ساڵە و ڕۆژی هەینی لە بەندیخانەی کۆرباس، کە دەکەوێتە شاری لیۆنی فەڕەنسا هەڵاتوو.

بەڕێوەبەرایەتی بەندیخانەی کۆرباسی فەرەنسا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەم زیندانییە چەندن دۆسییەی جیاوازی لەسەر هەبووە، یەکێکیش لەوانە ڕێکخراوێکی تاوانی بووە، دادگەی لیۆنی فەرەنسا دەستی بە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کردووە سەبارەت بەو دۆسیانە، هەر بۆیەش زیندانییەکە هەوڵی داوە بەهەر شێوەیەک بێت لە بەندیخانەکە دەربچێت.

14 تەمموز 2025 12:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025