ئێران پێداگری له به‌رده‌وامی پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌كات
تاران داوای گفتوگۆی ئاشتییانه له واشنتن ده‌كات، پێیوایه پیتاندنی یۆرانیۆم 'ماف'ی خۆیانه و ده‌ستبه‌رداریشی نابن
ئێران سووره له‌سه‌ر پیتاندنی یۆرانیۆم و وه‌ك 'ماف'ی خۆی ناوی ده‌هێنێت. ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جه‌نگیشیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
ئه‌مڕۆ عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، پێویسته ئه‌مریكا دان به مافی تاران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆمدا بنێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو سەرکەوتنی زیاتری دانوستانە ئەتۆمییەکان. تاران ناتوانێت قەدەغەکردنی تەواوەتی پیتاندنی یۆرانیۆم قبوڵ بکات. پێویسته سه‌رنجمان زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و گفتوگۆیانه‌بێت، كه پیتاندن لە ناوخۆی ئێران قبوڵ ده‌كات، چونكه ئه‌مه ئاشتی زیاتر به‌دی ده‌هێنێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه داوا له ئه‌مریكا ده‌كات، له‌كاتی گفتوگۆكان سه‌رنجیان له‌سه‌ر ئاشتی بێت. هه‌وڵبده‌ن كه متمانه له‌نێوانیاندا دروست بكه‌ن، تا ئاشتی به ده‌وڵه‌مه‌ندی بمێنێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی سووربوونی وڵاته‌كه‌ی نیشان ده‌دات، ده‌ڵێت: ئه‌مریكا ناتوانێت پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران بوه‌ستێنێت، چونكه ئه‌وه مافی ئێمه‌یه و ئه‌گه‌ر جه‌نگیشمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، ده‌ستبه‌رداری نابین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو دیپلۆماتکارانی ئەمریکا و ئێران دانوستانێكی ناڕاسته‌وخۆیان له عوممان ئه‌نجامدا. گفتوگۆی وردیان له‌باره‌ی هێزی دەریایی ئەمریکا لە نزیک ئێران و سوێندی تاران بە وەڵامدانەوەی توند ئەگه‌ر ئه‌و هێزه هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كه كرد.