هۆشداری به شۆفێرانی تاكسی ده‌درێت
هاتووچۆی هه‌ولێر، بریاری نوێی بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری تاكسی هه‌یه
هاتووچۆی هه‌ولێر، له چوارچێوه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری تاكسی ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ له‌باره‌ی هێمای تاكسییه‌وه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، چاودێریمان کردووە بەشێک لە شۆفێرانی تاكسی 'هێمای ڕووناکی تاکسی' لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دانانێن، یان لە شوێنی جیاواز لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دایده‌نێن، بۆیه بۆ یەکخستنەوەی هێمای ڕووناکی تاكسی، دەبێت لەمەودوا پابه‌ندی ڕێنماییه نوێیه‌كان بن.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، ده‌بێت شۆفێرانی تاكسی هێماكه له‌سه‌ر سەقفی ئۆتۆمبێل و لە ناوەڕاستی دەرگای شۆفێر و دەرگای دوای شۆفێر چەسپ بكه‌ن. هه‌روه‌ها دەبێت گڵۆپی ڕووناککەرەوەی تێدابێت، بۆ ئەوەی بەشەو ببیندرێت. ده‌بێت ڕەنگی گڵۆپەکە زەرد بێت و نابێت هیچ ڕەنگێکی دیكه‌بێت.
له بڵاوكراوه‌كه هۆشداری به شۆفێران دراوه و نووسراوه، به هیچ جۆرێک نابێت هێمای تاكسی لەسەر جامی دواوە یان جامی پێشەوە یان لەسەر سندووق چەسپ بکرێت.