وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ بۆ 'نیوه' كه‌مبووه‌ته‌وه
به‌رنامه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی 'هاتووچۆ'ی حكومه‌ت سه‌ركه‌وتوو بوو
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌م ساڵانه‌ی دوایی زۆرترین كامێرای چاودێری خێرایی له شه‌قامه‌كان جێگیركردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ بۆ 'نيوه' كه‌مببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ د. هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌راورد به ساڵانی پێش 2018 ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ بۆ له %50 كه‌میكردووه. هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كامێراكانی چاودێریی خێرایی، دووباره پێداچوونه‌وه به یاساكانی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی هۆشیاری شۆفێران.
به گووته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، ، به‌راورد به ساڵانی پێش 2018 و دانانی كامێرا و پێداچوونه‌وه به یاساكان، ژماره‌ی برینداران و كۆچكردووان به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ بۆ له %60 دابه‌زیوه. ئه‌مه‌ش به ته‌واوی ئامارێكی دڵخۆشكه‌ره و ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه پلانی ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی هاتووچۆ سه‌ركه‌وتوو بووه.