چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سووره له‌سه‌ر كاندیدكردنی نوری مالیكی
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به یه‌ك مه‌رج ئاماده‌یه نوری مالیكی بكشێنێته‌وه
حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، به‌یه‌كه‌وه سوورن له‌سه‌ر كاندیدكردنی نوری مالیكی و پێچه‌وانه‌ی هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌مریكا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
ئەبو میساق مەساری، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگه‌یاند، حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوڕان له‌سه‌ر كاندیدكردنی نوری مالیكی، بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له یه‌ك ئه‌گه‌ردا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماده‌یه نوری مالیكی بكشێنته‌وه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر كاندیدێكی 'سازان' له‌ژێر چاودێری نوری مالیكی دابندرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای په‌یامه ئاگرینه‌كه‌ی تره‌مپ هۆشداری به به‌غدا دا و گوتی: ئه‌گه‌ر مالیكی ببێته سه‌رۆكوه‌زیران، واشنتن سزای داراییتان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.