داعشی ئه‌وروپی و سووری هێندراونه‌ته عێراق
2 هه‌زار و 250 داعش له سووریاوه گواستراونه‌ته‌وه عێراق
له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی داعش له سووریاوه بۆ عێراق، تائێستا 2 هه‌زار و 250 داعش گواستراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایگه‌یاند، ئه‌ندامانی ده‌ستگیركراوی داعش به‌شێوه‌ی گرووپ ده‌گوازرێنه‌وه. له‌نێو ئه‌و گرووپانه‌ی بۆ عێراق گواستراونه‌ته‌وه، هاووڵاتی ئه‌وروپی و سووری و عێراقیشی تێدایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه به ڕێگه‌ی وشكانی و ئاسمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌وڵه‌كه له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعشه له ناوچه‌كه.