پایتەخت

ئەپیکۆر لەبارەی هەناردەی نەوتی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

ئەپیکۆر لەبارەی هەناردەی نەوتی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
کورتە

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان: ڕێککەوتنێکی پابەندکراو هەبێت دەست بە هەناردەکردنی نەوت دەکەینەوە

ئەپیکۆر پشتیوانیی لە پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکات و دەڵێت: "ئەگەر ڕێککەوتنێکی نووسراو و پابەندکراو هەبێت ئامادەین دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەینەوە".

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) لە بڵاوکراوەیەکدا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: "خۆشحاڵین بەوەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا چڕکراونەتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان لە داهاتووێکی نزیکدا".

 جەختی لەوەشکردەوە: "پشتیوانیی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکەین و ئامادەین دەست بەجێ دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەینەوە".

سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا گووتی: "ئەگەر ڕێککەوتنێکی نووسراو و پابەندکراو هەبێت کە تێیدا دڵنیایی بدرێت لە شێوازی پارەدان و ڕێزگرتن لە گرێبەستە بەرکار و یاساییەکان، هاوکات چارەسەری ئەو پارەیەش بکرێت کە هێشتا نەدراوەتە کۆمپانیاکان ".

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "پێویستە شێوازی پارەدانەکە شەفاف بێت و پەسەند بێت لەلای کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دواتر لە ڕێگەی کاش، یاخود لەڕێگەی گواستنەوەی پشکی شایستە وەک خۆی، بدرێت".

14 تەمموز 2025 10:32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025