کۆبوونەوەی دادگەی فیدراڵی بۆ دەرکردنی فەرمانی سالاری دواخرا

بە هۆکارێکی نادیار کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگەی فیدڕاڵی بۆ دەرکردنی فەرمانی سالاری لەسەر پرسی مووچە دواخرا
کۆبوونەوەی دادگەی فیدراڵی بۆ دەرکردنی فەرمانی سالاری دواخرا
بڕیاروابوو دادگەی فیدراڵی کۆبوونەوە لەسەر سکاڵاکەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ دەرکردنی فەرمانی سالاری ئەنجام بدات و بەڵام بەهۆکارێکی نادیار دواخرا.
بەگوێرەی كارنامهی دانیشتنی ئەمڕۆی دادگەی فیدراڵی عێراق بڕیار وابوو کۆبوونەوە لەسەر سکاڵای بەشێک لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکەن، کە زیاتر لە مانگێکە دژی وهزیری دارایی عێراق تۆمارکراوە.
لە سکاڵاکەدا هاتووە، کە داوا دەکرێت دادگەی فیدراڵی بڕیارێكی سالاری دهربكات بۆ خهرجكردنی مووچه و مانگانە لە کاتی خۆیدا خەرج بکرێت.
هاوکات، دادگەی فیدراڵی بە هۆکارێکی نادیار کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بۆ دەرکردنی فەرمانی سالاری بۆ 28ــی ئەم مانگە دواخست.
ئەمە لە کاتێکدایە، زیاتر لە مانگێکە ئەم سکاڵایە لەلایەن فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و بەڵام دادگەی فیدراڵی هەر جارە و بە بیانوویەک سکاڵاکەی دواخستووە.