نێچیرڤان بارزانی ده‌چێته به‌غدا
نێچیرڤان بارزانی بۆ كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
وا بڕیاره نێچیرڤان بارزانی به سه‌ردانێكی فه‌رمی بچێته به‌غدا. له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌شداری ده‌كات و له هه‌مان رۆژیش پۆستی سه‌رۆككۆمار دیاری ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات. هه‌روه‌ها له هه‌مان ڕۆژیشدا، په‌رله‌مانی عێراق بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێشبینی ده‌كرێت نێچیرڤان بارزانی له‌م سه‌ردانه‌یه‌دا پرسی پۆستی سه‌رۆككۆمار له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد به ڕێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی سیاسی كورد له به‌غدا یه‌كلایی بكاته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق بۆ دیاریكردنی سه‌رۆككۆمار و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی باڵاترین پۆستی سیاسی عێراق به ئاماده‌بوونی ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی كۆببێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تائێستا هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هیچ ڕێككه‌وتنێكییان نه‌كردووه، تا كورد به یه‌ك به‌ربژێر بچێته كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار.