پێشه‌وا هه‌ورامانی وه‌ڵامێكی توندی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی ده‌داته‌وه
پێشەوا هەورامانی له وه‌ڵامی محەممەد حەلبووسی، ده‌ڵێت: هەولێر پێشوازی لە تۆ ناکات، چونكه شۆفێنیت
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامێكی توندی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی ده‌داته‌وه. باوه‌ڕی وایه، ئه‌و به‌رپرسه سیاسییه هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیای شۆڤێنیستییە.
ئه‌مڕۆ پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، هەولێر پێشوازی لە سەردانەکەی محەممەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم ناکات، چونکە لێرە شوێنێک نییە بۆ كەسانێك چاكەیان لەبەرچاو نەبێت.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، حه‌لبوسی نوێنه‌رایه‌تی ئایدۆلۆژیای شۆفێنیستی ده‌كات. ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه ملیۆنەها دۆلاری لە ڕێگەی گەندەڵییەوە بەدەست هێناوە.
هه‌ورامانی نووسیویه‌تی، بە قۆستنەوەی خوێن و ئارەقەی گەلی عێراق، بەردەوام بوونی کەسانی وەک ئێوە بەداخەوە ئەوە دووپات دەکاتەوە کە شۆڤێنیزم هێشتا لە عێراقدا هەڵنەوەریووە. پێویستە پەند و وانە لە مێژوووە وەربگریت؛ هەرێمی کوردستان بەرهەمی قوربانیدانێكی بێئەندازەیەو تۆ زۆر لەوە بێبایەخ تری سنورێک بۆ ئیرادەی دابنێیت.