سه‌رۆك بارزانی له كۆنگره‌ی پزیشكی میزۆپۆتۆمیا چی گووت؟
سه‌رۆك بارزانی لە یازده‌هه‌مین كۆنگره‌ی پزیشكی میزۆپۆتۆمیا له هه‌ولێر باسی کێشەکانی ڕۆژئاڤا، پێکهێنانی حکومەت، یەکڕیزی کورد و چەندین بابەتی دیکە کرد.
سه‌رۆك بارزانی به‌خێرهاتنی پزیشكانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له هه‌ولێر ده‌كات. هه‌روه‌ها چه‌ندین پرسی گرینگی له‌كاتی به‌خێرهاتنی ئه‌و پزیشكانه ورووژاند.
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی یازده‌هه‌مین كۆنگره‌ی پزیشكی میزۆپۆتۆمیا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو. تیایدا سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی پزیشكانی به‌رز نرخاند و كاره‌كه‌یانی به 'پیرۆز' ناوبرد. باسی له‌وه كرد، ئێوه جێی شانازی و ئومێدن. هیچ كارێك له ڕزگاركردنی ژیانی مرۆڤ پیرۆزتر نییه، بۆیه ئێوه‌ش پیرۆزن. به هه‌موو هێز و توانایه‌ك پشتیوانی‌تان لێ ده‌كه‌ین.
له به‌شێكی قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر ڕووداوه‌كانی ڕۆژئاڤای كوردستان و به 'كاره‌سات' وه‌سفی كرد. ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ترسی گه‌وره‌ی من ئه‌وه بوو، ببێته شه‌ری كورد و عه‌ره‌ب. له مێژوودا هیچ كاتێك كورد ده‌ستپێشخه‌ری شه‌ڕ نه‌بووه، ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌كانی كوردییش ڕێنماییان داوه، شه‌ڕی ئێمه دژی زۆردارانه نه‌ك شه‌ری میلله‌ت. هه‌ر شتێكیش به ئێمه كرا، كردمان و سوپاس بۆ خودا نه‌بووه شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب.
سه‌رۆك بارزانی باوه‌ڕی وایه، شه‌ڕی ئه‌مجاره و هه‌لومه‌رجه‌كه جیاوازتر بوو. گووتی: له ڕابردوو داعش هێرشی كرده سه‌ر كۆبانێ، پێویست بوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بنێرین، تا شان به شانی براكانیان دژی تیرۆر شه‌ڕ بكه‌ن. هه‌لومه‌رجی ئه‌مجاره پێویستی به كووژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه و ڕێگه‌ی دیبلۆماسی هه‌بوو. ڕووداوی ناخۆش ڕوویدا، ئه‌گه‌ریشی هه‌بوو ڕووداوی زۆر ناخۆشتر و كاره‌ساتی گه‌وره‌تر ڕووبدات، به‌ڵام سوپاس بۆ خودا و ته‌واوی لایه‌نه‌كان ڕێگری كرا و تواندرا كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێندرێت.
سه‌باره‌ت به یه‌كڕیزی گه‌لی كورد، له پرسی ڕووداوه‌كانی ڕۆژئاڤا، سوپاسی تاک به تاكی گه‌لی كوردی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، یه‌كڕیزی و بیری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و له سه‌رتاسه‌ری جیهان وایكرد، ئاگری شه‌ڕه‌كه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات. هیوای خواست، ئه‌و یه‌كڕیزییه نه‌ته‌وه‌ییه ببێته بنه‌مایه‌كی به‌رده‌وام بۆ هه‌ر ڕووداو و پێشهاتێك له داهاتوو ڕووبه‌ڕووی كورد ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "بیر له شه‌ڕ ناكه‌ینه‌وه، زۆری زۆردارانیش قبووڵ ناكه‌ین".
هه‌روه‌ها هاوشێوه‌ی ڕۆژئاڤای كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ باكووری كوردستان ڕاگه‌یاند. ئاشكرای كرد، له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه پشتیوانیمان له پرۆسه‌ی 'ئاشتی' كردووه. هیوادارین بگاته ئه‌نجامێك خێری بۆ هه‌موو لایه‌ك تێدابێت. دۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆزه و خراپترین شتیش شه‌ڕه، بۆیه ئومێده‌وارین ئاڵۆزی و گرژی سه‌ربازی له‌نێوان هیچ لایه‌ك ڕوونه‌دات.
سه‌رۆك بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند، به‌داخه‌وه تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێكنه‌هاتووه. كێشه و ئاسته‌نگی زۆر هه‌یه، به‌ڵام له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاوین.