سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتنی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان ده‌كات
مه‌سرور بارزانی سوپاسی پشتیوانی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێك له گرینگ‌ترین كۆنفڕانسه‌كانیان لێ ده‌كات.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ئیمارات چاوی به محەممەد قرقاوی، سەرۆکی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان و وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات كه‌وت و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنفڕانسه‌كه‌ی لێ‌كردن.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، پیرۆزباییم لە بەڕێز محەممەد قرقاوی، سەرۆکی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان و وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات کرد، بە بۆنەی سەرکەوتنی لووتکەکەکە کە ئەمڕۆ بووەتە یەکێک لە گرنگترین کۆنفڕانس و لووتکەکانی ناوچەکە و جیهان.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارززانی سوپایی هاریکاریی و پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتمان کرد، کە نموونەیەکی پێشکەوتوو و گەشەسەندووی ئابووری و حوکمڕانییە.
له بڵاوكراوه‌كه نووسراوه، وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات، سوپاسی بەشداریی و ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی لە لووتکەکە کرد و جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی و هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان کردەوە. لەم ڕووەوە ئاماژە بە پلاتفۆرمی یاسایی درا کە بڕیارە لەم نزیکانەدا، بکەوێتە بواری جێبەجێکردن کە بەشێکە لە بڕگەکانی ئەو یادداشتی لەیەکتێگەیشتنەی کە لە نێوان هەردوولادا واژۆ کراوه.