مه‌سرور بارزانی له ئیمارات چی گووت؟
سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی کێشەی مووچەی بۆ بڕیارە هەڵەکانی عێراق دەگەڕێنێتەوە و جەخت دەکاتەوە، نابێت کورد باجی ئەم هەڵانە بدات.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به سه‌ردانێكی فه‌رمی له ئیماراته و به‌شداری كردووه له كۆنگره‌ی حكومه‌ته‌كانی جیهان. جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات په‌یوه‌ندییه‌كانیان له ئاستێكی زۆر باش و بێ وێنه‌دایه.
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ئیماراته‌وه ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات و سعودییه و قه‌ته‌ر و توركیا و به‌شێكی دیكه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر باشه. تێڕوانینێكی هاوبه‌شمان بۆ كێشه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونی ناوچه‌كه و وه‌لانانی گرژییه‌كان هه‌یه. هه‌رێمی كوردستانیش ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو پارته سیاسییه ئاساییه. ئه‌گه‌ر كێشه‌ش هه‌بێت له‌نێوانماندا له‌سه‌ر بابه‌تی سیاسی هه‌ر ئاساییه. جیاوازی بیروڕای سیاسییمان هه‌یه، به‌ڵام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت زۆر شت وه‌لاوه بندرێن.
به گووته‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، پارتی دیموكراتی كوردستان حه‌زی كردووه ڕاسته‌وخۆ دوای كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێندرێت. ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه، لایه‌نی به‌رامبه‌ر نه‌هاتنه پێشه‌وه. ته‌نانه‌ت پارتی داوای له ته‌واوی لایه‌نه‌كان كردووه، به‌شداری كارا له پێكهێنانی حكومه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام به‌شێكیان هه‌ر زوو بڕیاری به‌شداری نه‌كردنیان دا. هیوای خواست، ئه‌و قۆناغه‌ش تێپه‌ڕێنین و لایه‌نه‌كان ڕێز له ده‌نگی ده‌نگده‌ران و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بگرن، چونكه ناكرێت هه‌ڵبژاردن بكه‌یت و ڕێز له ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌گریت.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق باس له‌وه ده‌كات، بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیران بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به نێو ماڵی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه هه‌یه. كێشه و ئاڵنگارییه‌كان له‌پێش چاون، كورد ڕێز له ڕه‌نگ و بۆچوونی لایه‌نه سیاسییه شیعه و سوننه‌كانی عێراق ده‌گرێت. هیوادارین ئه‌وانیش ڕێز له خواستی كورد له‌كاتی دیاریكردنی سه‌رۆككۆمار بگرن.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران گوتیشی: ده‌بێت لایه‌نی براوه‌ی كوردی به‌ربژێری سه‌رۆككۆمار دیاری بكات. پارتیش زۆرینه‌ی ده‌نگی كوردستانی بردووه‌ته‌وه، حه‌قی خۆیه‌تی به‌ربژێری خۆی ده‌ستنیشان بكات. پارتی له‌پێناو كۆده‌نگییه‌كی نیشتیمانی كوردستانی ئاماده‌یه واز له حه‌قی خۆی بهێنێت.
له كۆتایی قسه‌كانیدا به‌م شێوه‌یه باسی له پرسی مووچه كرد؛ به‌شێكی زۆری بابه‌تی مووچه به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌غدا و ئه‌و بریارانه‌ی ده‌یدات. له‌ڕووی ده‌ستوورییه‌وه مافی خه‌ڵكی كوردستانه به‌بێ كێشه و گرفت و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام شایسته داراییه‌كانیان وه‌ربگرن. زۆر جار عێراق نه‌بوونی سیوله و خراپی دۆخی ئابووری ده‌كاته پێوه‌ر بۆ دواخستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام خراپ ئیداره‌دانی داهاته‌كانی عێراق و دۆخی ئابووری مانای ئه‌وه نییه كورد ته‌نیا لایه‌ن بێت باجی ئه‌و بریاره هه‌ڵانه بدات.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، به پێداگرییه‌وه گووتی: به‌پێی ده‌ستوور ده‌بوایه هه‌رێمی كوردستان جگه له مووچه میزانیه‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌ڕێوه‌بردنیشی بۆ بكرێت. مووچه‌ی كوردستان به سیاسی كراوه و داواش ده‌كه‌ین تێكه‌ڵی هیچ بابه‌تێكی ئابووری نه‌كرێت، چونكه هه‌رێمی كوردستان كۆی بابه‌ته‌كانی خۆی جێبه‌جێكردووه.