عه‌بدولقادر هه‌ركی دوای 13 ساڵ وازی له یه‌كێتی هێنا و بووه پارتی
لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هەولێری یه‌كێتی دوای چەندین ساڵ هاتو نێو ڕیزەکانی پارتی و ڕایگەیاند: "لە ژێر سێبەری سەرکردایەتی بیر و هزرى حەکیمانەی ڕێبازی بارزانی کار بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلەکەم دەکەم."
لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هەولێری یه‌كێتی، دوای 13 ساڵ كاركردن له‌نێو ڕیزه‌كانی ئه‌و حیزبه‌دا و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رپرسیاره‌تی جیاواز وازهێنانی خۆی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ عه‌بدولقادر ڕه‌زاق هه‌ركی، لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هەولێری یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه، ده‌ست لەکارکێشانەوەى خۆم لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دوا پۆستم لەم حزبە وەک لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی مه‌ڵبه‌ندی سێی هەولێر ڕادەگەیه‌نم. لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوو بەشێوه‌یه‌كی بەردەوام لە ئۆرگانە جیاجیاکانی ئەم حزبەدا کارم کردووە.
ئاشكرای كردووه، بۆ لەمەودوا لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان درێژە بە کار و خەباتم دەدەم، بڕوام وایە لە ڕیزەکانی پارتی و لە ژێر سێبەری سەرکردایەتی بیر و هزرى حەکیمانەی ڕێبازی بارزانی، دەتوانم بە کاریگەرییەکی زیاتر و بڕوایه‌کی پتەوتر دەستکەوتی شایستە و پڕ بارتر بۆ گەلەکەم دەستەبەر بکەم.
له به‌شێكی بڵاوكراوه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، لە دونیای کارى حزبی و ڕێکخراوەیی گۆڕانکارى لە هزر و بیر و باوەر و دەستنیشانکردنی ڕێرەوی خەبات کردن یەکێکە لە مافە سەرەتاییەکانی هەر تاکێک لە کۆمەلگەدا، ئەمڕۆ بڕیارمدا ئەم مافەم بەکار بێنم و کۆتایی بە چالاکییەکانم لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا بێنم.