ئاسایش ڕێكاری حاجی عه‌لی ده‌ستگیركرد
ده‌زگه‌ی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بەتۆمەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی دیکە بە "بەشێوەیەکی نەشیاو"، دەستگیرکردنی تیکتۆکچییەکی دیاری هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
ڕێكاری حاجی عه‌لی، یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی پلاتفۆڕمی تیكتۆك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه به تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه ده‌ستگیركرا.
ئه‌مڕۆ ده‌زگه‌ی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، دوای بڵاوبونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەکی تۆمەتبار ڕێکاری حاجی عەلی لەتۆڕە کۆمەڵایه‌تییەکان، کە بەشێوەی نەشیاو مامەڵە لەگەڵ کەسانی بەرامبەری دەکات، لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان و بەدواداچوونمان شەوی ڕابردوو تۆمەتبار دەستگیرکرا.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی 2ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیكردنه‌وه دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە.
ڕێكاری حاجی عه‌لی، گه‌نجێكی دانیشتووی شاری سلێمانی بوو، زۆر جار له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌خشراون یان كه‌سانی دیكه گرته‌ی ڤیدیۆیی تۆمار ده‌كرد و بۆ سه‌رنجڕاكێشانی بینه‌ره‌كانی له پلاتفۆڕمه جیاوازه‌كانی سۆشیاڵ میدیا به‌شێوه‌یه‌كی نه‌گونجاو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی قووڵی هاووڵاتییانی لێ دروست ببوو.