عه‌لی خامنه‌یی له‌باره‌ی ئه‌مریكاوه په‌یامی هه‌یه
خامنه‌یی هۆشداری به ئه‌مریكا ده‌دات، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌ن، گورزێكی زۆر كوشنده‌تان لێده‌وه‌شێنین
ڕابه‌ری باڵای شۆرشی ئێران، وه‌ڵامێكی توندی ئه‌مریكا له‌باره‌ی فشار و هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌داته‌وه. باوه‌ڕی وایه، وڵاته‌كه ته‌ماحكاره و چاوی له نه‌وت و غاز و سامانه.
ئه‌مڕۆ عه‌لی خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای شۆرشی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ چین و توێژه جیاوازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه‌وه و ڕایگه‌یاند، زیاتر له 30 ساڵ ئه‌مریكییه‌كان له خاكی ئێران‌دا بوون. سامان و نه‌وت و سیاسه‌ت و ئاسایشییان هه‌بوو، ده‌یانتوانی هه‌موو شتێك بكه‌ن. كه‌چی ئێستا ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه هه‌مان بارودۆخی سه‌رده‌می په‌هله‌وی، به‌ڵام گه‌لی ئێران به‌هێزه‌وه له‌به‌رده‌مییان وه‌ستاوه و ڕێگری له دوژمن ده‌كه‌ن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی پێیوایه، ئه‌مریكا وڵاتێكی ته‌ماحكاره. بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به مافی مرۆڤه‌وه نییه. هه‌ر كاتێكیش بیه‌وێت هێرش بكات و گه‌لی ئێران هه‌راسان بكات، گورزێكی كوشنده و توندی لێده‌وه‌شێنین. ده‌بێت ئه‌مریكییه‌كان بزانن، ئه‌گه‌ر جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێنن ئه‌مجاره‌یان جیاواز ده‌بێت، چونكه جه‌نگێكی ناوچه‌یی ڕووده‌دات. ئه‌وان هه‌موو كات بژارده‌ی شه‌ڕییان هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه تونده‌كانییان كاریگه‌ری له‌سه‌ر بۆچونی گه‌لی ئێران دروست ناكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سه‌رچاوه هه‌واڵییه جیهانییه‌كان به پشت به‌ستن به زانیاری به‌رپرسانی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ڕایانگه‌یاندبوو، كاتژمێر سفر بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه دیاریكراوه. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی 30 ڕۆژی رابردوو، هێزێكی زۆری ده‌ریایی ئه‌مریكا له ناوچه نزیكه‌كانی ئێران جێگیر كرابوون. هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن ئه‌مریكا هێرشێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی كوشنده ده‌كاته سه‌ر ئێران و كۆتاییان پێده‌هێنێت.