سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران: له شه‌ڕداین
ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له هه‌ره‌شه‌كانی و ئێرانییش پێی وایه، هێشتا هه‌ر له شه‌ڕدان
به‌رپرسانی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا به جیددی وه‌رده‌گرن. سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ش هۆشداری ده‌دات.
ئه‌مڕۆ محه‌ممه‌د ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگه‌یاند، ئێران هێشتا هه‌ر لە شەڕدایە و هەڕەشەکان بە جیدددی وەردەگرێت. ئێمە پێویستمان بە چەکی ئەتۆمی نییە بۆ ڕێگری‌کردن له‌و فشار و هه‌ڕه‌شانه، چونكه توانایەکی تەواومان بۆ به‌رگریكردن هەیە.
جێی باسه، ڕۆژ له دوای ڕۆژ گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێت. له چه‌ند رۆژی رابردوو، ئه‌مریكا هێزەکانی خۆی به ته‌واوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزتر کرد، به دیاریكراوی گروپێکی هێرشبەری دەریایی له كه‌ناراوه‌كان جێگیر كرد.
هه‌روه‌ها دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی له ئێران ده‌كات و كاتژمێر سفڕی بۆ هه‌ر هێرشێكی له‌ناكاو و كتوپڕ بۆ سه‌ر دام و ده‌زگا هه‌ستیاره‌كانی ئێران داناوه.