مه‌زڵووم عه‌بدی ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئاشكرا كرد
هه‌سه‌ده ده‌بێته به‌شێك له سووپای سووریا و شه‌ڕ ده‌وه‌ستێت
هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به سه‌ركردایه‌تی مه‌زڵووم عه‌بدی و سووپای عه‌ره‌بیی سووریاش به سه‌ركردایه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع، ڕێككه‌وتنێكی گشتگیرییان بۆ كۆتایی هێنانی جه‌نگ واژۆ كرد.
مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ل ئه‌حمه‌د شه‌رع به ئۆنڵاین ڕێككه‌وتنێكی گشتگیرمان واژۆ كرد. له كۆبانێ لیوایه‌كمان به‌ناوی 'هێزه‌كانی كۆبانێ' ده‌بێت. سێ لیوای دیكه‌شمان له پارێزگای حه‌سه‌كه ده‌بێت. به‌م پێیه‌ش كورد ده‌بێته خاوه‌ن چوار لیوا له‌نێو سووپای عه‌ره‌بیی سووریا.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ئاشكرای كرد، به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه هێزه‌كانی یه‌په‌ژه و هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌سه‌ده وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه. هێزه‌كانی ئاسایشی سووریا له‌نێوان شاره كوردییه‌كاندا خاوه‌ن هیچ بازگه‌یه‌كی سه‌ربازی نابن. 100 ئه‌ندامی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا دێنه نێو شاره‌كانی قامیشلۆ و حه‌سه‌كه. فه‌رمانده‌ی ئاسایشی حه‌سه‌كه عه‌ره‌ب ده‌بێت، به‌ڵام یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی كورد ده‌بێت. هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی نێو شاری حه‌سه‌كه و ته‌واوی شاره كوردییه‌كانی دیكه‌ش كورد ده‌بن.
مه‌زڵووم عه‌بدی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، داوا كراوه پۆستی جێگری وه‌زیری به‌رگری سووریا وه‌ربگرم، به‌ڵام من ئه‌و پۆسته و چه‌ندین پۆستی دیكه‌یشم ره‌تكردووه‌ته‌وه. ده‌مه‌وێت له‌نێو گه‌ل و شه‌ڕڤاناندا بمێنمه‌وه.
به گووته‌ی ناوبراو، سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ئه‌وروپا، په‌یامی تره‌مپ و ماكرۆن كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئه‌م ڕێككه‌وتنه گرینگ و بایه‌خداره هه‌بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ ئێواره ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ڕێككه‌وتنی مه‌زڵووم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رعی له‌سه‌ر كۆتایی هاتنی جه‌نگ ڕاگه‌یاند.