واده‌ی ناردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك ئاشكرا بوو
به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی یه‌ك له به‌غداوه ده‌گاته هه‌ولێر
ڕێككاره‌كانی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی عێراق خێراتر بووه و ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كیش ڕوونه‌دات، ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت.
ئه‌مڕۆ فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی داوای له وه‌زاره‌تی نه‌وت كردووه، داتای ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی هه‌ولێر ره‌وانه‌ی ده‌كات، پێی بدات پرۆسه‌ی نارنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دواكه‌وتووه.
ئه‌و به‌رپرسه ئاشكرای كردووه، به‌غدا له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر هیچ كێشه و گرفتێك ڕوونه‌دات.
جێی باسه، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان له 27ی ئه‌م مانگه‌دا بڵاویكرده‌وه، لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد کرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له 29ی ئه‌م مانگه‌دا گوتی: ده‌ستكراوه بە ڕێككاره‌كانی ناردن و دابه‌شكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، كارمه‌ندان و ستافی وه‌زاره‌ت لە رۆژانی پشووی فەرمیشدا بەردەوام لە دەوام ده‌بن.