كه‌شوهه‌وا كێشه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی زیندانییانی داعش له سووریاوه بۆ عێراق دروست كرد
به دوو هۆكار گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی داعش له سووریاوه بۆ عێراق سست بووه‌ته‌وه
پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی زیندانییانی داعش له سووریاوه بۆ عێراق له‌ژێر چاودێری ئه‌مریكا درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵام پرۆسه‌كه به سستی به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك به پێگه‌ی هه‌واڵی 'العربية'ی ڕاگه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كی سست بوونه‌وه و خاوبوونه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی زیندانییانی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپی كه‌شوهه‌وا. تائێستاش عێراق 953 ئه‌ندامی داعشی وه‌رگرتووه‌ته‌وه. له‌نێو ئه‌م ژماره‌یه‌شدا ته‌نیا 3 كه‌س عێراقیین، كۆی ئه‌ندامه‌كانی دیكه له نه‌ته‌وه جۆرا و جۆره‌كانی دیكه‌ی جیهانن.
پێگه‌ی هه‌واڵی 'العربية' نووسیویه‌تی، به‌پێی سه‌رچاوه‌كه ڕێككه‌وتنی سیاسی و ئه‌منی و ستراتیژی سووپای عه‌ره‌بیی سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كاریگه‌ری زۆر ئه‌رێنی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی داعش ده‌بێت. هۆكارێكی گرینگه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی داعش له عێراق، ئه‌وانه‌ی كه له سووریاوه ده‌گوازرێنه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقی و سیاسه‌تمه‌داری ئه‌وروپی داوایان له ئه‌مریكا كردووه، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی داعش له سووریاوه بۆ عێراق خاو بكاته‌وه. هۆكاره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه به‌پێی یاسا ده‌بێت زیندانیانی داعش ئه‌وانه‌ی عێراقی نین، بگه‌رێندرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.