نوری مالیكی داوایه‌ك له ئه‌مریكا و وڵاتانی جیهان ده‌كات
مالیكی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌هۆیه‌وه مالی شیعه په‌رت بووه و ئه‌مریكایش به‌رده‌وامه له فشاره‌كانی
دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی نوری مالیكی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه، مالیكی داوا له واشنتن ده‌كات، وه‌ك چۆن به‌غدا ڕێز له هه‌ڵبژاردنی ئه‌وان ده‌گرێت، ئه‌وانییش ڕێز له بڕیاره سیاسییه‌كانییان بگرن.
نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ڕایگه‌یاند، هەڵبژاردنی حکومەتی عێراق و دیاریكردنی سەرکردەکانی بابەتێکی نیشتمانییە. دەبێت ڕێزی لێبگیرێت، وەک چۆن بەغدا ڕێز لە هەڵبژاردنی ئەوانی دیکە دەگرێت. پێویسته ڕێز له ئیرادەی گەلی عێراق و دیموکراسی و مافی گەل بۆ هەڵبژاردنی سیسته‌می سیاسی لە ڕێگەی دامەزراوە دەستوورییەکانەوە بگیرێت. هه‌روه‌ها ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رزڕاگرتنی ئیڕاده‌ی پته‌ومان.
مالیكی هیوای خواست، حكومه‌تی نوێی عێراق به‌خێرایی پێكبهێندرێت. ئه‌م حكومه‌ته نوێیه بتوانێت پەیوەندییەکی هاوسەنگی سیاسی و ئابووری و ئەمنی لەگەڵ كۆی وڵاته زلهێزه‌كان دروست بکات.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، دۆناڵد تره‌مپ به تویتێك دۆخی نێوخۆیی عێراقی ئاڵۆز كرد. دژایه‌تی خۆی بۆ كاندیدكردنی نوری مالیكی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌ڵبژاردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كارێكی زۆر خراپه. ئه‌گه‌ر ڕێگری لێ نه‌كرێت، هاوكارییه‌كانمان بۆ عێراق ڕاده‌گرین.
جێی باسه، ماڵی شیعه تووشی په‌رته‌وازه‌یی و ڕا جیایی له‌سه‌ر مالیكی هاتووه. به‌شێك له سه‌ركردنه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌كانیان بایكۆت كردووه.