پایتەخت

عەباس عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت

عەباس عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت
کورتە

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران به‌ فه‌رمی مه‌رجی ده‌ستبه‌ردابوون له‌ چەکی ئەتۆمی ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت: " ئێران ئامادەیە ڕێککەوتن بکات"

ئێران ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی، مەرجی سەرەکی دانوستانیان ئاشکرا کرد و هاوشێوەی وڵاتانی دراوسێ، هەوڵی بەدەستهێنانی ئاشتی لە ناوچەکە دەدەن.

ئەمڕۆ شەممە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئێکس وێنەیەکی خۆی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری درەوەی تورکیا بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، ئێران دووبارە جەختیککردەوە کە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادات و ئامادەی ڕێککەوتنێکی دادپەروەران و یەکسان لەگەڵ ئەمریکا.

لەسەر مەرجی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا عەباس عێراقچی جەخت دەکاتەوە، ئەگەر گەرەنتی هەڵگرتنی سزاکان بکەن، " هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادەن."

لە درێژەی نوسراوەکەیدا وەزیری دەرەەوەی ئێران ستایشی هەوڵەکانی تورکیای بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەک کرد و گووتی: "کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لەو هەوڵانەی تورکیا دەکات. ئەوانیش (ئێران) ئامادەی هاوکاریین لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی.

قسەکانی عەباس عێراقچی دوای هەڕەشەکانی ترەمپ دێت، کە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو گووتی: "وەک چۆن پێشتر بە ئێرانم گوت، رێککەوتن بکەن! ئەوان نەیانکرد و 'ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەو' روویدا، کە وێرانکارییەکی گەورەی بۆسەر ئێران بەدواداهات. هێرشی داهاتوو زۆر خراپتر دەبێت! مەهێڵن ئەوە دووبارە رووبداتەوە."

31 کانونی دووەم 2026 11:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026