تەنها کێشانی دوو جگەرە لە ڕۆژێکدا بەرەو کوشتنت دەبات
ته‌نها كێشانی دو جگه‌ره له ڕۆژێكدا به‌سه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی سستبونی دڵ
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی گه‌وره مشتومڕه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شته‌ی كه به "جگه‌ره‌كێشانی سوك" ناسراوه، یه‌كلایی كردووەته‌وه، پشتڕاستیده‌كاته‌وه كه ته‌نها كێشانی دو جگه‌ره له ڕۆژێكدا به‌سه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی سستبونی دڵ تا 60%، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری مردنی پێشوه‌خته به نزیكه‌ی هه‌مان ڕێژه‌ی زیاد ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر مایكل بلاها مامۆستای نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له زانكۆی جۆنز هۆپكینز له ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه و له‌سه‌ر بنه‌مای شیكاری داتاكانی زیاتر له 320 هه‌زار كه‌س بوه كه به‌شدارییان له 22 توێژینه‌وه‌ی درێژخایه‌ندا كردوه كه نزیكه‌ی دو ده‌یه‌یان گرتوه‌ته‌وه، ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستوه كه گواستنه‌وه له "جگه‌ره نه‌كێشان"ه‌وه بۆ كێشانی یه‌ك یان دو جگه‌ره له ڕۆژێكدا نوێنه‌رایه‌تی بازدانێكی مه‌ترسیدار ده‌كات له ئاستی مه‌ترسییه‌كانی دڵدا.
توێژه‌ران گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه جگه‌ره‌كێشان، ته‌نانه‌ت به ڕێژه‌یه‌كی كه‌میش كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن هه‌یه، له‌وانه تێكچونی ناوپۆشی خوێنبه‌ره‌كان، زیادبونی خوێن مه‌ین و خێراتربونی كۆبونه‌وه‌ی تابلۆی چه‌وری، ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ورده ورده توانای دڵ لاواز ده‌كه‌ن بۆ په‌مپكردنی خوێن به شێوه‌یه‌كی كارا.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان ده‌توانێت له ماوه‌ی 10 ساڵی یه‌كه‌مدا مه‌ترسییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵام زیانه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی ساڵانێك له جگه‌ره‌كێشان ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كاریگه‌ری هه‌بێت.