پلاستیک بووەتە مەترسییەکی گەورە بۆ تەندروستی جیهان
كاریگه‌رییه نه‌رێنییه ته‌ندروستییه‌كانی پیسبونی پلاستیكی جیهانی چین؟
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له بریتانیا ئاشكرایده‌كات، كاریگه‌رییه نه‌رێنییه ته‌ندروستییه‌كانی پیسبونی پلاستیكی جیهانی تا ساڵی 2040 ده‌توانێت دو هێنده بێت ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی ئێستا به‌بێ گۆڕانكاری ڕیشه‌یی به‌رده‌وام بێت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه كه له گۆڤاری Lancet Planetary Health بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن توێژه‌رانی كۆلێژی له‌نده‌ن بۆ ته‌ندروستی و پزیشكی و زانكۆی تۆلۆز ئیكسته‌ر ئه‌نجامدراوه، یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه له جۆری خۆیدا بۆ پێوانه‌كردنی ساڵانی ته‌مه‌نی ته‌ندروست كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌هۆی پلاستیكه‌وه له‌ده‌ستچوه، سیناریۆكانی داهاتوی بۆ به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنان و ڕیسایكلكردنی له نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2040 شیكرده‌وه، به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوه كه زیانه ته‌ندروستییه‌كان له هه‌مو قۆناغه‌كانی سوڕی ژیانی پلاستیكدا ده‌رده‌كه‌ون، له ده‌رهێنانی كه‌ره‌سته‌ی خاوی نه‌وته‌وه، له ڕێگه‌ی پرۆسه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه، تاوه‌كو فڕێدانی له ژینگه‌دا.
به‌پێی مۆدێلی توێژینه‌وه‌كه، دابه‌شكردنی زیانه‌كان له ساڵی 2040 له ژێر سیناریۆی "بازرگانی وه‌ك هه‌میشه" به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: 40% به‌هۆی ده‌ردانی گازی گه‌رمخانه‌یی، 32% به‌هۆی پیسبونی هه‌وا له پرۆسه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و 27% به‌هۆی دزه‌كردنی مادده كیمیاییه ژه‌هراویه‌كان بۆ ناو ژینگه.