سعودییه و ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئێران كۆده‌بنه‌وه
به‌رپرسانی هه‌واڵگری و به‌گری سعودییه و ئیسرائیل ده‌چنه واشنتن و تاوتوێی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران ده‌كه‌ن
وا بڕیاره، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئیسرائیل و سعودییه سه‌ردانی واشنتن بكه‌ن و له‌سه‌ر پرسی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران كۆببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ میوانداری له بەرپرسانی باڵای بەرگری و هەواڵگری ئیسرائیل و سعودییە له‌سه‌ر پرسی ئێران ده‌كات. له‌كاتێكدا ترەمپ بیر له هێرشی سەربازی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كاته‌وه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، ئامانجی چوونی ئیسرائیلییه‌كان بۆ واشنتن هاوبه‌شكردنی زانیاری هه‌واڵگرییه. سعودییه‌ش كار بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕێكی فراوانتر له ناوچه‌كه له ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه ده‌كات.
ئه‌مه له‌دوای ئه‌وه‌وه دێت، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودییه به مه‌سعوود پزیشكی‌یان، سه‌رۆككۆماری ئێرانی گوتبوو: هه‌رگیز ڕێگه به‌وه ناده‌ین، له خاكی سعوودییه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی تاران ئه‌نجام بدرێت.