سبه‌ی بارانێكی به‌هێز كوردستان ده‌گرێته‌وه
سبه‌ی باران ده‌بارێت و شه‌پۆله‌كه ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
كه‌شناسی پێشبینی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه. ئاماژه به هاتنێكی شه‌پۆلێكی نوێی باران بارین بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێک ناوچە، به‌ڵام لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، نمە باران و بارانی مامناوەند تا کاتەکانی ئێوارە بە پچڕ پچڕی ده‌بارێت. هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان کەمێک بەفر ده‌بارێت. لە شەویشدا ئەگەری دروست بوونی تەم لە زۆربەی ناوچەکان هەیه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، سبه‌ی هه‌ینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ دروست بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانیدا. سەرەتا لە ڕۆژئاوا و باکووری هەرێم باران بارین دەستپێدەکات، پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت. هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر ده‌بارێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، سبه‌ی هه‌ینی لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست ئاسمانی هەرێمی كوردستان بەدرێژایی کاتەکان هەوری تەواو ده‌بێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆوە شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر و ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە. دواتر له کاتەکانی ئێوارە بۆ شەو نمە بارانی کەم و پچڕ یچڕ به لاوازی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین ده‌گرێته‌وه، لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و پلەکانی گەرماش بە جێگیری ده‌مێنێته‌وه.