عێراق ئاماده‌كاریی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌كات
كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له ڕۆژانی پشووش ده‌وام ده‌كه‌ن، تا به‌خێرایی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێبكات
وا بریاره، له داهاتووییه‌كی نزیك پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی عێراق ده‌ستپێبكات. وه‌زاره‌تی دارایی عێراقییش ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كانی كرد.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڵاویكرده‌وه، ده‌ستكرا بە ڕێككاره‌كانی ناردن و دابه‌شكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، كارمه‌ندان و ستافی وه‌زاره‌ت لە رۆژانی پشووی فەرمیشدا بەردەوام لە دەوام ده‌بن. به‌دواداچوون و وردبینیی ڕاسته‌قینه له داتاکانی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ دڵنیابوون لە خەرجکردنی مووچە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک ده‌كه‌ین.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، مووچەی فه‌رمانبه‌رانی عێراق بەتەواوی مسۆگەر کراوە و ستافی پەیوەندیدار لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە دابینکردنی بودجەی سەرجەم یەکەکانی خەرجکردن. بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ش خێرا بێت، ستافی پەیوەندیدار له رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ش ده‌وام ده‌كه‌ن.
دارایی عێراق هۆشداری ده‌دات و داوا ده‌كات، یەكەكانی خەرجكردن تۆماری تەواوەتی خۆیان بنێرن تا پرۆسەی خەرجكردنی مووچە خێراتر بكرێت. مه‌رجه تۆمارە ئەلیكترۆنییەكانیان هاوتای تۆمارە كاغەزییەكان بێت. هه‌روه‌ها تاوەكو لیستی تەواوەتی مووچەی لەلایەن دامودەزگاكانەوە پێنەگات، موچە نانێرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 و مانگی 1ی ئه‌مساڵییان وه‌رنه‌گرتووه.