یه‌په‌گه هێرشێكی چه‌كدارانی دیمه‌شقی له حه‌سه‌كه تێك‌شكاند
سووپای عه‌ره‌بیی سووریا له حه‌سه‌كه تێكشكا و نه‌یتوانی ته‌رمی چه‌كداره‌كانیشی بباته‌وه
شه‌وی رابردوو، گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به دیمه‌شق هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌یان له حه‌سه‌كه به ئامانج گرت، به‌ڵام به توندی وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه و هێرشه‌كه تێكشكێندراوه.
میدیاكانی ڕۆژئاڤا بڵاویانكرده‌وه، شه‌وی رابردوو یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) هێرشی بەکرێگیراوانی حکومەتی دیمەشقیان لە چیای عەبدولعەزیزی سەر بە پارێزگای حەسەکە وه‌ڵام داوه‌ته‌وه. لە کاتی بەرەنگاربوونەوه و شه‌ڕ و ململانێ چوار چه‌كداری دیمه‌شق کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سووپای عه‌ره‌بیی سووریا زریپۆش و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی چه‌كی قورسی له هێرشه‌كه به‌كارهێناوه، به‌ڵام به توندی به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه، ته‌رمی چه‌كداره‌كانیش له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌نه‌وه.
ئه‌مه له‌دوای ئه‌وه‌وه دێت، ئاگربه‌ست له‌نێوان سووپای عه‌ره‌بیی سووریا و هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاڤای كوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا بوو، به‌ڵام دووباره پێشێلكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست ده‌رفه‌تێكی نوێیه بۆ دووباره دروستبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و ململانێی سه‌ربازی به‌رده‌وام له ناوچه‌كه‌دا.