دۆناڵد تره‌مپ كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له‌نێو ماڵی شیعه‌دا دروست كرد
تره‌مپ به تویتێك كۆتایی به په‌یوه‌ندییه گه‌رم و گوره‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هێنا و توانی ڕا جیاوازی دروست بكات
دوای تویته ئاگرینه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌خێرایی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبووه‌وه و به‌پێی میدیا عێراقییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له دره‌نگانی شه‌وی 27 له‌سه‌ر 28ی كانوونی دووه‌می 2026 رایگه‌یاند، نابێت ڕێگه به دووباره كاندیدكردنه‌وه‌ی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بدرێت، چونكه ئه‌و كاته‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا بوو وڵاته‌كه له‌نێو هه‌ژاری و پاشا گه‌ردانیدا بوو.
شه‌وی رابردوو دوای ئه‌م تویته ئاگرین و به‌هێزه‌ی تره‌مپ، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌نێو ماڵی نوری مالیكی كۆبوونه‌وه. هیچ ڕاگه‌یانراوێكی هاوبه‌شییان له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوو. دواتر سێ لایه‌ن (سادقون، به‌در، نه‌سر) له راگه‌یانراوێكی هاوبه‌شدا دژی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا هاوڕاییان نیشاندا، به‌ڵام به وشه‌یه‌كیش پشتیوانی‌یان له نوری مالیكی نه‌كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه لێدوانییان دژی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا له كاروباری ناوخۆیی عێراق دا. ئه‌وانییش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كانییان ئاماده‌نه‌بوون پشتیوانی له نوری مالیكی بكه‌ن.
هه‌رچی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكییه ئاماده‌یی نیشان ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ واشنتن بكه‌ونه دانوستان. جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، نوری مالیكی ناكشێته‌وه و دواجار ئه‌و ده‌بێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
له ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه لایه‌نگرانی نوری مالیكی، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كانی به‌غدای پایته‌خت و دژی ئه‌مریكا دروشمییان گووته‌وه. داوایان كرد، جارێكی دیكه پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران بدرێته‌وه نوری مالیكی و تره‌مپیش په‌شیمان بێته‌وه.
جێی باسه، له‌دوای تویته‌كه‌ی تره‌مپ لایه‌نه سیاسییه‌كانی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بوونه‌ته دوو ئاڕاسته. ئاڕاسته‌یه‌كییان داوای كشانه‌وه‌ی مالیكی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، ئاڕاسته‌یه‌كیشیان ده‌یانه‌وێت مالیكی بمێنێته‌وه و ببێته حكومڕانی چوار ساڵی داهاتووی عێراق. هۆكاری په‌شیمان بوونه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئاماده نیین، باجی سزا قوڕسه‌كانی ئه‌مریكا بده‌ن.