عێراق سزای له سێداره‌دانی لایه‌نگرێكی ئه‌حمه‌د شه‌رعی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
گه‌نجێكی سووری له عێراق، دوای ساڵێك له ده‌ستگیركردنی به تۆمه‌تی 'تیرۆر' ئازاد كرا و گه‌رێندرایه‌وه سووریا
له سه‌ره‌تای ساڵی 2025، گه‌نجێكی سووریا له نه‌جه‌ف به تۆمه‌تی تیرۆر و پشتیوانی ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌ستگیركرا، دوێنێ گه‌ڕێندرایه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق.
میدیاكانی سووریا بڵاویانكرده‌وه، دادگه‌كانی عێراق، بریاری بێ تاوانی محه‌ممه‌د عه‌نقای 22 ساڵانییان ده‌ركرد و سزای له سێداره‌دانییان هه‌ڵوه‌شانده‌وه. دوێنێ گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق، له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌ی پێشوازی لێكرا. ئه‌و تۆمه‌ته‌یشی دراوه‌ته پاڵی بێ بنه‌مایه و به‌هۆی 'هه‌ڵه لێكتێگه‌یشتن' ه‌وه دۆسییه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه گه‌وره بوو.
ئه‌و گه‌نجه سوورییه له سه‌ره‌تای ساڵی پاره‌وه، بەپێی ماددەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر له پارێزگای نه‌جه‌ف ده‌ستگیركرا. چیرۆكی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به دۆزینه‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گرته ڤیدیۆیی ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌وه هه‌یه.