ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتین و ئه‌حمه‌د شه‌رع ئاشكرا بوو
له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا ئه‌حمه‌د شه‌رع گه‌یشته مۆسكۆ و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین پرسی سه‌ربازییان تاوتوێ كرد
ئه‌حمه‌د شه‌رع، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته مۆسكۆی پایته‌خت و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین كۆبووه‌وه.
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی كۆشكی کرێملین رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتین و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌باره‌ت به گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و دوایین پێشهاته‌كان گفتوگۆیان كردووه. هه‌روه‌ها پرسی هاوكارییه داراییه‌كان و سه‌ربازانی سوپای ڕووسیا له سوریا یه‌كێكی دیكه بووه له ته‌وه‌ره‌كان.
کرێملین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پوتین ئاماده نییه هیچ لێدوانێك سه‌باره‌ت به داهاتوو و ئێستای به‌شار ئه‌سه‌د له ڕووسیا بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع و ڕای گشتی جیهان بدات.
له به‌شێكی گفتوگۆكانیاندا شه‌رع سوپاسی پوتینی كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه پشتیوانی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌كات. پێشوازی له هاوكارییه سه‌ربازی و داراییه‌كانی بۆ وڵاته‌كه‌ی كرد. جه‌خیان له‌وه كرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته ده‌چێته قۆناغێكی نوێ و گرینگه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی پار ئه‌حمه‌د شه‌رع و ڤلادیمێر پوتین بۆ یه‌كه‌مجار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵییان ئه‌نجامدا.