بکوژی سێ کەسەكه‌ی هەولێر چۆن لە نه‌خۆشخانەی دەروونی ڕایکردووە؟
نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر له‌سه‌ر بكوژی سێ كه‌سه‌كه‌ی گەڕەکی شۆڕشی هەولێر هاته ده‌نگ.
له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر، نه‌خۆشێك سێ ئه‌ندامی یه‌ك خانه‌واده ده‌كوژێت. نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه و ئاشكرای ده‌كات، به نووسراو پۆلیس و ئاسایشمان له‌و نه‌خۆشه ئاگادار كردبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئەو کەسەی سێ ئه‌ندامی یه‌ك خانه‌واده‌ی له هه‌ولێر كوشت، پێشتر وەک نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی کردووە نەک وەک تاوانبار، تا ڕێکكاری ئەمنی تووندی بەرانبەر بگیرێتە بەر. هەڵاتنی نەخۆش لە نەخۆشخانەی دەروونی وڵاتە هەرە پێشکەوتووەکان هەیە، دیاردەیەکی جیهانییە. ڕێژەکەی زۆر زیاترە بەراورد به نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، ئه‌و كه‌سه له ساڵی 2018 بۆ یەکەمجار لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و دوای ئەم ڕێکكەوتە چەندین جاری تریش بڕیاری خەواندنی دراوه، بەڵام لە هەموو جارەکان مانەوەی لە 24 کاتژمێر تێپەڕی نەکردووە. لەسەر بەرپرسیاریقەتی خانەوادەکەی بە تایبەت باوکی لە نەخۆشخانە بەدەر لە ڕێنماییە پزیشکیقەکان دەرچووە.
نه‌خۆشخانه‌كه ئاشكرای كردووه، لە کۆتا جاری خەواندنی لە نەخۆشخانە لە ڕێکكەوتی 21\12\2025 نەخۆش پێش کردنەوەی پەڕاوی پزیشکی نەخۆشخانە لەدەست باوکی و پۆلیس هەڵات. لە 24\12\2024 باوکی نەخۆشەکەی هێناوەتەوە نەخۆشخانە و دووبارە خەوێنراوتەوە و چارەسەری پێ دراوە، بەڵام بە داخەوە لە 28\12\2025 لەکاتی پاککردنەوەی شوێنەکەی نەخۆش فرسەتی هێناوە و لە نەخۆشخانە ڕایکردووە.
له بڵاوكراوه‌كه نووسراوه؛ دوای هەڵاتنی نەخۆش، نەخۆشخانە بە نووسرای فەرمی لە ڕێكکەوتی 4\1\2026 دەزگه‌ی ئاسایش و ده‌زگه‌ی پۆلیسی لێ ئاگادار کردوەتەوە کە ناوبراو لە نەخۆشخانە ڕایکردووە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 26ی كانوونی دووه‌می 2026، له گه‌ڕه‌كی شۆڕشی شاری هه‌ولێر، نزیك شه‌قامی سورچییان، سێ ئه‌ندامی یه‌ك خانه‌واده به‌شێوه‌یه‌كی توندوتیژانه و دوور له پره‌نسیپی مرۆڤایه‌تی و به‌وپه‌ری دڕندایه‌تی كوژران.