سێ ئه‌ندامی سوپای پاسداران له ئه‌مریكا ده‌ركران
ئه‌مریكا بڕیاریدا سێ ئه‌ندامی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران به‌ناوه‌كانی محه‌ممه‌د میهرانی، مورتەزا ناسیری و ئیحسان خالیدی دیپۆرت بكاته‌وه؛ پێشووتر ئیداره‌ی تره‌مپ 14 هاووڵاتی ئێرانی دیپۆرت كردبووه‌وه
وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا بریاریدا سێ ئه‌ندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرتی ئێران بكاته‌وه.
ماڵپەڕی فۆکس نیوز بڵاویكرده‌وه، ئەمریکا سێ کەسی ئێرانی بە ناوەکانی ئیحسان خالیدی، محەممەد مێهرانی و مورتەزا نەسیری کاکۆلاكی، کە پێشووتر ئەندامی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بوون به گومانی تیرۆریست بوون دیپۆرت کردەوە.
به‌پێی فۆكس نیوز، سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی پێشووی پاسداران به فڕۆكه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ 14 هاووڵاتی ئێرانی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یه‌كان. ئه‌مه یەکەمجارە لە دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکانی دژ بە حکومەتی ئێران، ئه‌مریكا هاووڵاتییانی ئێران دیپۆرت بكاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه، محەمەد مێهرانی و ئیحسان خالیدی لە ساڵی 2024 لە ڕێگەی باشووری کالیفۆرنیا بە شێوەیەکی نایاسایی چوونه‌ته نێو خاكی ئەمریکا. ئاماژەی بەوەشکردووە، مورتەزا نەسیری کاکۆلاكی لە مانگی تشرینی دووەمی 2024 بە شێوەیەکی نایاسایی چووه‌ته ئەمریکا.