ناته‌نیاهۆ هۆشداری به ئێران ده‌دات
ئیسرائیل هه‌ره‌شه‌ی هێرشێكی گه‌وره و بێ وێنه بۆ سه‌ر ئێران له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، داوا له ئێران ده‌كات، هه‌رگیز بیر له‌و هه‌ڵه‌یه نه‌كه‌نه‌وه، كه ئێمه به ئامانج بگرن و هێرشمان بكه‌نه‌سه‌ر، به‌پێچه‌وانه‌وه شتێك ڕووده‌دات، هه‌رگیز نه‌تانبینیوه.
بنیامین ناته‌نیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مێژوویی ده‌كات، ئه‌گه‌ر بیر له هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل بكاته‌وه. له جێبه‌جێكردنی ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه‌یه ده‌وڵه‌تی جوله‌كه بە هێزێک وەڵامی ده‌داته‌وه، کە پێشتر نەیبینیوە، چونكه زۆر توند و كاریگه‌ر ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی گووت، كه‌شتیه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكا به‌ره‌و ئێران ده‌چێت، بۆیه ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ڕێككه‌وتن. چه‌ندین جار په‌یوه‌ندییان كردوه، تا قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و ڕێكبكه‌وین.
ناته‌نیاهۆ له‌باره‌ی هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، سەرۆک ترەمپ بڕیار دەدات کە بڕیار لەسەر چی دەدات، دەوڵەتی ئیسرائیلیش بڕیار دەدات کە بڕیار لەسەر چی دەدات.