ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتی گواستنه‌وه‌ی دیله‌كانی داعش ده‌كات
ئه‌مریكا مه‌ترسیدارترین دیله‌كانی داعش دیاری ده‌كات، تا له سووریاوه بگوازرێنه‌وه عێراق
ئه‌مریكا له‌پێناو كۆتایی هێنانی تیرۆر، بریاریداوه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ناوه‌ندی نیشتمانی دژەتیرۆری ئەمریکا پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی دیله‌كانی داعش له سووریاوه بۆ عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
جۆ کێنت، بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانی دژەتیرۆری ئەمریکا ڕایگه‌یاند، چه‌ند رۆژی رابردوو له به‌غدا بووم، تا مه‌ترسیدارترین دیله‌كانی داعش دیاری بكه‌ین. به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری عێراق له زیندانه‌كانی سووریاوه به سه‌لامه‌تی ده‌یانگوازینه‌وه بۆ زیندانه‌كانی عێراق.
جێی باسه، له عێراق لێژنه‌یه‌كی ئه‌منی تۆكمه له ژێر چاودێری سوودانی و له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهێندراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەی دیلەکانی داعشی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بۆ عێراق له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریكاوه (سێنتكۆم) ده‌ستیپێكرد.