هه‌واڵگری ئه‌مریكا شكستی ئێرانی به تره‌مپ ڕاگه‌یاند
تره‌مپ له‌لایه‌ن هه‌واڵگرییه‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه، كه هه‌رگیز ئێران به‌م شێوه‌یه لاواز نه‌بووه
هه‌واڵگری ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له دۆخی ئێران ئاگادار ده‌كاته‌وه و پێی گوتووه، گه‌یشتووه‌ته لاوازترین خاڵی خۆی، به‌جۆرێك لە دوای ڕووخانی شا لە شۆڕشی 1979ه‌وه به‌م شێوه‌یه لاواز نه‌بووه.
ڕۆژنامه‌ی «الشرق الأوسط» ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دواین پێشهاته‌كانی ئێران و مه‌ترسی هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی، هه‌واڵگری ئه‌مریكا تره‌مپی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی ئێران گه‌یشتووه‌ته لاوازترین خاڵی خۆی. ئەو ناڕەزایەتییانەی لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا سەریان هەڵدا، حکومەتی ئێرانی هەژاند. ئێستا ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام دۆخی حكومه‌ت ناجێگیره. ئابووری وڵاته‌كه‌ش له لاوازترین ئاستی مێژوویی خۆیدایه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، دیار نییه ئیداره‌ی تره‌مپ بیر له چی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه سوپای وڵاته‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هێزتر بكات. هاوكات به‌رپرسانی وڵاته‌كه گوتوویانه، ڕەنگە ئەمڕۆ واز لە کوشتنیان بهێنین، بەڵام ئەگەر مانگی داهاتوو هێشتا لە دەسەڵاتدا بن، ئەوا ئەو کاتە دەیانکوژن.
به‌پێی راپۆرته‌كه، هه‌واڵگری ئه‌مریكا زانیویه‌تی كاتێك نیشاندانی نیگه‌رانییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ناوچانه‌ی قه‌ڵای پشتیوانی عه‌لی خامنه‌یی بوونه، به‌رپرسانی وڵاته‌كه بۆیه‌كه‌مجار تاوتوێی لاوازی پێگه‌ی ئێرانیان له مێژوودا و له دوای ڕووخانی شا كردووه.