بانكه‌كانی عێراق سزا دران
کورتە
بانكه‌كانی عێراق، به ملیاران دۆلار زه‌ره‌ریان كرد. ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن و سزا دراون.
هه‌ر 74 بانكه‌كه‌ی عێراق به‌هۆی سه‌رپێچی و له یاسا ده‌رچوونه‌وه تووشی سزا و لێپرسینه‌وه هاتوون.
ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی عێراق بڵاویكرده‌وه، ساڵی پار 120 سزا به‌سه‌ر 74 بانكی جیاواز سه‌پێندراون. به‌جۆرێك ته‌نیا له سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ، بریاری ده‌رچوونی زیاتر له 22 سزا ده‌رچووه.
قه‌باره‌ی سزاكان، به ملیاران دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت. هۆكاری سه‌ره‌كی سزادانی بانكه‌كان، له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یه.