وەزارەتی دارایی: هه‌ر مووچه‌خۆرێك خۆی له هه‌ژماری من تۆمار نه‌كردبێت مووچه‌كه‌ی ده‌بڕین
لە کۆبوونەوەیەکی وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ تیمی هەژماری من، نوێترین ئاماری دارایی و بڕیاری نوێ خرانەڕوو
وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ تیمی هه‌ژماری من كۆبووه‌وه و هۆشدارییه‌كی خێرایان به مووچه‌خۆران له ئه‌گه‌ری برینی مووچه‌ی مانگی 1 دا.
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من كۆبوونه‌وه و به‌پێی بڵاوكراوه‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری وەزارەتی دارایی کرایەوە بۆ ڕاگرتنی مووچەی مانگی یەکی ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردووە، یاخود کارتی بانکییان تەواو بووە و کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە.
له بڵاوكراوه‌كه نووسراوه؛ بڕیاردرا ڕێككاری پێویست لەگەڵ ئەو بانکانە بگیرێتەبەر کە لە مانگەکانی ڕابردوو کێشەی نەبوونی سەنتەری پەیوەندی و درەنگ پڕکردنەوەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە و کەمی ئامێری ATMییان هەیە و ده‌بێت هۆشداری توندیان پێ بدرێت بۆ چارەسەری بنەڕەتی ئەو کێشانە.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كردنه‌وه‌ی هەژماری بانکی بووه بۆ جووتیاران، لەسەرەتای ئەمساڵەوە پرۆسەکە دەستی پێکردووە بە ئامانجی ئەوەی سەرجەم جووتیاران ببنە خاوەن هەژماری بانکی و شایستەی فرۆشتنی بەرهەمەکانیان لە ڕێی کارتی بانکییەوە وەربگرن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌پێی دواین ئاماری پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من، له سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌كه‌وه تائێستا زیاتر له 1 ملیۆن مووچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ندی ئه‌م پڕۆژه‌یه بووه. هاوكات بۆ یه‌كه‌مین مووچه‌ی ساڵی نوێ نزیكه‌ی 700 هه‌زار مووچه‌خۆر له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری منه‌وه مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، وا بریاره تا 24 كاتژمێری دیكه لیستی مووچه بنێردرێته به‌غدا و له ناوه‌راستی هه‌فته‌ی داهاتوو بڕی پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی مانگی 1 له به‌غداوه بگاته هه‌ولێر.