به‌په‌له.. 5 كه‌س له كۆبانێ شه‌هید بوون و 5ی دیكه‌ش بریندارن
چه‌كدارانی دیمه‌شق به چڕی كۆبانێ بۆردومان ده‌كه‌ن؛ 10 كه‌س بوونه‌ته قوربانی
میدیای هه‌سه‌ده كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له كۆمه‌ڵكوژی گوندێكی نزیك كۆبانێ ئاگادار ده‌كاته‌وه و ورده‌كاریی هێرشێكی چڕی چه‌كدارانی دیمه‌شق بڵاوده‌كاته‌وه.
میدیای فه‌رمی هه‌سه‌ده بڵاویكرده‌وه، گرووپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق لە گوندی خەراب ئەشک له باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ، کۆمەڵکوژییەکی ترسناکیان ئەنجامدا. به تانک و فڕۆکەی بێ فڕۆكه‌وان گوندەکەیان بۆردومان كرد.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، 5 هاووڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 5ی دیكه‌ش بریندارن. كۆی قوربانییه‌كان ئه‌ندامی یه‌ك بنه‌ماڵه‌ن، ئه‌ویش بنه‌ماڵه‌ی بۆزانه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌رمه‌كان له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه ڕووخاوه‌كاندان و نه‌تواندراوه ده‌ربهێندرێت، برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه.