ئاڵای كوردستان له زانكۆی ئه‌مریكی سلێمانی قه‌ده‌غه کراوە؟
پایتەخت میدیا ڕاست و دروستی دەنگۆی قەدەغەکردنی ئاڵای کوردستان لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی ئاشكرا دەکات.
به‌رپرسێكی زانكۆی ئه‌مریكی سلێمانی به توندی وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌داته‌وه، گوایه ئاڵای كوردستان له‌م زانكۆیه به ته‌واوه‌تی قه‌ده‌غه كراوه.
هه‌ڵكه‌وت چه‌له‌بی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی ئه‌مریكی سلێمانی به پایته‌خت میدیای راگه‌یاند، ئاڵای كوردستان له زانكۆكه‌مان قه‌ده‌غه نه‌كراوه. ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه و هۆكاری سیاسی له پشته‌وه‌یه.
به گوته‌ی به‌رپرسه‌كه، سبه‌ی سێشه‌ممه زانكۆی ئه‌مریكی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانه‌كان بۆ پشتیوانی رۆژئاڤا به‌ڕێوه‌ده‌بات. دوێنێ قوتابییه‌ك وایزانیوه خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به ئاڵای كوردستانه‌وه هاتووه‌ته زانكۆكه، دواتر پاسه‌وانه‌كان ئاگاداری‌یان كردووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ نییه و ڕۆژی سێشه‌ممه‌یه. ده‌نگۆكه له زاری ئه‌و قوتابییه بڵاوبووه‌ته‌وه.
هه‌ڵكه‌وت چه‌له‌بی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه هۆكاری سیاسی له پشته‌وه‌یه و وێنه‌ی د. به‌رهه‌م ساڵحییان داناوه. به به‌رنامه كاری له‌سه‌ر كراوه، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه خۆمان ئاڵای كوردستان‌مان هه‌ڵواسیوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه نه‌كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له نێو زانكۆكه بۆ پایته‌خت باسی له‌وه كرد، میدیاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی به بریاری سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌یان ڕیكلام و ده‌نگۆی قه‌ده‌غه‌كردنی ئاڵای كوردستانیان له زانكۆی ئه‌مریكی سلێمانی له دژی د. به‌رهه‌م ساڵح بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌دوای ئه‌وه‌وه دێت، له به‌یانی ئه‌مڕۆوه زنجیره‌یه‌ك هه‌واڵ له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی ئاڵای كوردستان له‌و زانكۆیه‌دا بڵاوكرایه‌وه.