کۆمپانیای دانەغاز چەند ڕێککەوتنێکی گرینگی ڕاگەیاند
کۆمپانیای دانەغاز لەگەڵ کۆنترین کۆمپانیای تایبەتی نەوت و غازە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، واژۆکردنی زنجیرەیەک ڕێککەوتنی درێژخایەنی فرۆشتنی غازی ڕاگەیاند.
دوو كۆمپانیای گهورهی بواری نهوت ڕێككهوتنێكی درێژخایهنیان لهگهڵ ژمارهیهك كۆمپانیای ههرێمی كوردستان لهپێناو فرۆشتنی غاز واژۆ كرد.
کۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلال بڵاویانكردهوه، چەند ڕێکەوتنێکیان واژۆ کردووە، بەپێی ئەم ڕێککەوتنانە ڕۆژانە 142 ملیۆن پێ سێجا غاز بە کۆمپانیاکانی چیمەنتۆ و پۆڵا دەفرۆشرێت، بۆ ماوەی 10 ساڵ و دابینکردنی غازەکە لەگەڵ دەستپێکردنی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی چەمچەماڵ لە نیوەی دووەمی ساڵی 2027 دەست پێدەکات، لەگەڵ پلانی دروستکردنی هێڵی بۆری نوێ کە لەلایەن کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە جێبەجێ دەکرێت بۆ کێڵگەگە.
له بڵاوكراوهكه نووسراوه، ئەم ڕێککەوتنانە لەگەڵ کۆمپانیاکانی ماس چیمەنتۆ، بازیان چیمەنتۆ، دێڵتا چیمەنتۆ، گاسن چیمەنتۆ، چیمەنتۆی سلێمانی، کە هەموویان لە ناوچەی پیشەسازی بازیان لە پارێزگای سلێمانین، هەروەها کۆمپانیای ڤان ستێل لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان واژۆ کراون.