واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 1 ئاشكرا بوو
له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیستی مووچه‌ی مانگی 1 ده‌نێرێته به‌غدا و له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتووش به‌غدا پاره‌كه خه‌رج ده‌كات.
وا بڕیاره له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا لیستی مووچه‌ی مانگی 1 بنێردرێته به‌غدا. دوای ته‌واوبوونی ڕێككاره‌كان پاره‌ی پێویست خه‌رج ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌نێو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕایگه‌یاند، له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌غدا بڕیاری خه‌ر‌جكردنی مووچه‌ی مانگی 1 ده‌دات. دوای ده‌رچوونی ئه‌م بریاره‌ش بڕی 120 ملیار دینار له داهاتی ناوخۆ له هه‌ولێره‌وه ده‌نێردرێته به‌غدا.
هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنی لیستی مووچه‌ی ئه‌م مانگه په‌یوه‌ندی به ڕێکكارەکانی هەژماری كۆتایی ساڵی دارایی و ناچالاكبوونی سیسته‌می په‌یڕۆڵ هه‌یه. چه‌ند ڕۆژێكه سیسته‌مه‌كه چالاك كراوه‌ته‌وه و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمیش سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆ ئاماده‌كردنی لیستی مووچه و له‌ئێستاوه ڕێككاره‌كان ده‌ستییان پێكردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 28ی 12ی 2025 وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی مووچه‌ی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوكرده‌وه. رۆژی دواتر ده‌ستی به دابه‌شكردنی كرد و له 31ی 12ی 2025 كۆتایی به پرۆسه‌كه هات. ئه‌مه دواهه‌مین مووچه بوو، كه فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران وه‌ریانگرت.