له نزیك سلێمانی به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه 5 كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا
له ئه‌نجامی ڕووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكیش به قورسی بریندار بوو؛ دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره
دوێنێ ڕووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا، ڕاسته‌وخۆ دوو سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستدا و 4ی دیكه به سه‌ختی بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه سه‌خته‌ی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی قه‌ره‌داغ – سلێمانی ڕوویدا، ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه. كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر 3 برینداری ئه‌و ڕووداوه گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌مه‌ش ژماره‌ی كۆچكردووانی ئه‌و ڕووداوه بۆ 5 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه دوێنێ ئێواره له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری بی ئێم دەبلیو و دایۆ ڕوویداوه. برینداره‌كان گوازراونه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له سلێمانی. ئه‌و كه‌سه‌ی برینداره، دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره.
به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و ڕووداوه سه‌رپێچی ئۆتۆمبێله دایۆكه بووه.