له حه‌له‌ب و حه‌سه‌كه دوو ڕێڕەوی مرۆیی كرایه‌وه
گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ڕۆژئاڤای کوردستان بەردەوامە و وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریاش ڕێره‌وی گه‌یاندنی هاوكاری ده‌كاته‌وه
له‌پێناو گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بڕیاری كردنه‌وه‌ی دوو ڕێڕه‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریاوه ده‌رچوو.
وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا بڵاویكرده‌وه، ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ كردنه‌وه‌ی دوو ڕێڕه‌وی مرۆیی له حه‌له‌ب و حه‌سه‌كه ده‌ستپێكردووه، تا کەرەستەی پزیشکی و فریاگوزاری و لۆجستی به ئاسانی بگاته دانیشتووان و ڕووداوی مرۆیی ڕوونه‌دات.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه؛ ڕێڕه‌وه‌كان تایبه‌تن به چوونه ژووره‌وه‌ی هاوكارییه‌كان و حاڵه‌ته مرۆییه‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لێژنه‌ی ناوه‌ندی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حه‌له‌ب ڕایگه‌یاند، دوێنێ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان توانیمان 24 كاروانی بارهه‌ڵگر بگه‌یه‌ننه ناوچه‌یه‌كی پارێزگای حه‌له‌ب، كه زۆرترین پێداویستی بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی سووپای عه‌ره‌بیی سووریا تووشی كاره‌ساتی مرۆیی هاتوون و به‌پێی دوایین بڵاوكراوه‌ش پێشێلكردنی ئاگربه‌ست به‌رده‌وامه. شه‌ڕی هه‌سه‌ده و سووپای عه‌ره‌بیی سووریا له ناوچه‌ی جیاوازه‌كانی ڕۆژئاڤای نیشتیمان درێژه‌ی هه‌یه.