ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی داوایه‌كی خێرا له گه‌شتیاران ده‌كات
ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زێت، داوا ده‌كات ئه‌گه‌ر گه‌شتیار ناچار نییه با جارێ گه‌شت نه‌كات
یه‌كێك له ده‌روازی نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گه‌شتیاران له خراپی ڕێگه ئاگادار ده‌كاته‌وه و داوایه‌كیشیان ئاڕاسته ده‌كات.
ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زێت بڵاویكرده‌وه، هاووڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، ڕێگەی هاتووچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکەمان له کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ دەکرێتەوە، بەڵام بەهۆی ناهەمواری ڕێگه و بانەکان وهاتنی بەفری بەردەوام، گەشتیاران ئەگەر زۆر نەچار نەبن با ئەمڕۆ لە دەروازەکەمانەوە گەشت نه‌كه‌ن.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، زۆر لە ڕێگه‌کانی هاتووچۆی دیووی تورکیا هەیە و ڕێگه‌یان لە بەفر پاک نەکراونەتەوە، بەمەش ڕەنگە گەشتیار دوای ئەوەی لە دیووی زێتەوە دەرباز دەبێت، لە دیووی دەرەجیک تووشی زەحمەتییەکی زۆر ببێتەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تیمه‌كانی ئه‌و سنووره به‌رده‌وامن له پاككردنه‌وه‌ی ڕێگه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی باریینی به‌فرێكی زۆره‌وه ئاسته‌نگی هاتووچۆ هه‌یه. ڕێگه و بانه‌كان تووشی گرفت هاتووون.