ئه‌م ئێواره‌یه به‌فر و باران كۆتایی دێت
پێچه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، به‌فر و بارانیش نابارێت
كه‌شناسی كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه. پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و سبه‌ی شه‌ممه‌ش به‌فر و باران نابارێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری و شەپۆلێکی بەفر و باران بۆ سەرناوچەکەمان، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت. نمە باران و بارانی مامناوەند هەندێک کات تێکەڵەی وردە بەفر لەگەڵ باران دەبارێت. هەروەها پێشبینی ده‌كات، لە زۆربەی ناوچەکان بەفر بارین هه‌بێت و کاریگەری شه‌پۆلی به‌فر و بارانه‌كه‌ش تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت، دواتر لە كاته‌كانی شه‌ودا کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، سبه‌ی شه‌ممه کەشی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان، هەندێک کاتییش هەوری تەواو دەبێت. پلەکانی گەرما نزمترین نزم دەبێتەوە، بەرزترین بە 1 تا 4 بەرزتر دەبێت بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، ئه‌مڕۆ پلەکانی گەرما بە نزیکه‌ی 4 تا 6 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە پلەکانی دوێنی و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌م شێوه‌یه‌یه:
هەولێر : 3 پلەی سیلیزی
پیرمام : 1 پلەی سیلیزی
سۆران : 1 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 2 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 3 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 2 پلەی سیلیزی
دهۆک : 2 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 3 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 3 پلەی سیلیزی