چه‌كدارانی دیمه‌شق بۆ دووه‌م ڕۆژ ئاگربه‌ستیان شكاند
دیمه‌شق به‌رده‌وامه له پێشێلكاری دژی ناوچه كوردنشینه‌كان و هه‌وڵی ئازادكردنی ئه‌ندامانی داعش ده‌دات
هه‌سه‌ده هۆشداری له پێشێلكاری به‌رده‌وامی گرووپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق ده‌دات و باوه‌ری وایه؛ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و گرتووخانانه‌ی ئه‌ندامانی داعشی تێدایه، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری داهاتووی سووریا و ڕۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه.
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بڵاویكرده‌وه، سەرەڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربەست، گرووپه‌كانی سەر بە دیمەشق بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کۆبانێ و زیندانی ئه‌قتان لە ڕەقە. به تۆپ و تانك و درۆن باشوور و ڕۆژئاوای كۆبانێ و زیندانی ئه‌قتان بۆردوومان ده‌كه‌ن. هاوكات، بە تانک کارمەندان دەوری زیندانەکە گەمارۆ دراون.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، دوێنێ چه‌كدارانی دیمه‌شق 22 هێرشییان ئه‌نجام داوه. ئاو و كاره‌با له‌سه‌ر كۆبانێ بڕدراوه. ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی سزادانی به كۆمه‌ڵه. له ره‌قه ژیانی زیندانیانی ئه‌قتان مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ره و كاره‌ساتی مرۆیی ڕووده‌دات.
هه‌سه‌ده په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی دیمه‌شق ده‌كات و نووسیویه‌تی، به ئامانج گرتنی ئه‌و گرتووخانانه‌ی زیندانی داعشی تێدایه و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
داوا ده‌كات، ڕێوشوێنی خێرا بۆ ڕاگرتن و كۆتایی هاتنی ئه‌م پێشێلكاری و هێرشانه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بگیرێته به‌ر و دیمه‌شقیش پابه‌ندی ئاگربه‌ست بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌كدارانی دیمه‌شق تاوه‌ركانی ئینته‌رنێتییان له كۆبانێ ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه و هێڵی ئینته‌رنێتیش ناچالاك بووه.