مامی به‌شار ئه‌سه‌د گیانی له‌ده‌ستدا
ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د ئه‌و كه‌سه‌ی به "قه‌سابی حه‌ما" ناوی ده‌ركردبوو، كۆچی دوایی كرد
هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له مامه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، له‌لایه‌ن ئاژانسی ڕۆیته‌رز پشتڕاستكرایه‌وه. له‌وباره‌یه‌وه، ڕۆژنامه‌ی «الشرق الأوسط» به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی، قه‌سابه‌كه‌ی حه‌ما گیانی سپارد.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، له‌ڕێگه‌ی دوو سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێكراوه‌وه پشتڕاستمان كرده‌وه ئه‌مڕۆ ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د، مامی سه‌رۆكی له‌كارلادراوی سووریا و برای حافز ئه‌سه‌د به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كردووه. ئه‌و كه‌سه‌ی له شوباتی 1982 یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سه‌ده‌ی له سووریا ئه‌نجامدا.
ڕه‌فعه‌ت ئه‌سه‌د، برای حافز ئه‌سه‌د و مامی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی له‌كارلادراوی سووریایه. له شوباتی 1982 ئه‌وكاته‌ی هێزەکانی حکومەتی سووریا هێرشی سەربازیی گەورەیان بۆ سه‌ر شاری حه‌ما كرد، به‌پێی سه‌رچاوه‌كان له‌وكاته‌دا ڕه‌فعه‌ت ئه‌سه‌د یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سه‌ده‌ی ئه‌نجامدا. نزیكه‌ی 40 هه‌زار دانیشتووی شاری حه‌مای له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا كوشت و نازناوی "قه‌سابی حه‌ما"ی به‌ده‌ستهێنا.
له ساڵی 1984، ڕه‌فعه‌ت ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێت دژی حافز ئه‌سه‌دی برای، سه‌رۆكی پێشووتری سووریا كوده‌تایه‌ك بكات، به‌ڵام شكست ده‌هێنێت. دوای ڕووداوه‌كه، سووریا به‌جێده‌هێڵێت و 37 ساڵ له فه‌ره‌نسا وه‌ك په‌نابه‌ر ده‌مێنێته‌وه. له ساڵی 2021 دادگه‌ی فه‌ڕه‌نسا به تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی له سامانی گشتی سووریا له وڵاته‌كه‌ی ده‌ریده‌كات و ئه‌وییش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێت. ئه‌مڕۆش چیرۆكه‌كه‌ی كۆتایی هات و چووه نێو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو.