وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا كه‌مپی هۆڵی وه‌ك ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو ناساند
چه‌كدارانی دیمه‌شق ده‌ستییان به‌سه‌ر كه‌مپی هۆڵدا گرت و وه‌ك ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو ناسێندرا.
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له كه‌مپی هۆڵ، گرووپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق فرسه‌تی چۆڵكردنی كه‌مپی هۆڵیان بۆ ئازادكردنی بنه‌ماڵه‌كانی داعش به‌كارهێنا. دواتریش به فه‌رمی وه‌ك ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو ناسێندرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا بڵاویكرده‌وه، كه‌مپی هۆڵ ناوچه‌یه‌كی سنووردار و قه‌ده‌غه‌كراوه. هه‌ر كه‌سێك نزیكی بێته‌وه، لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
دوێنێ سێشه‌ممه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بڵاویكرده‌وه، بەهۆی بێباکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە پرسی داعش و هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی، هێزەکانیان ناچاربوون لە کەمپی هۆڵ بکشێنەوە. دواتر له ناوچەکانی دەوروبەری شارەکانی باکووری سووریا جێگیر کران.
كه‌مپی هۆڵ، یه‌كێكه له‌و په‌ناگانه‌ی كه هه‌زاران ئه‌ندامی خێزانه‌كانی گرووپی چه‌كداری توندڕه‌وی داعیشی تێدایه. 24 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژی، 15 هه‌زار كه‌س به نه‌ته‌وه سووریین، 3 هه‌زار و 500 كه‌س به نه‌ته‌وه عێراقین، 200 كه‌سی بیانین.