مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان داوای پاراستنی مافی كورد له سووریا ده‌كه‌ن
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان داوای پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری سووریا ده‌كه‌ن
له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی داڤۆس سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان تاوتوێی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاڤای كوردستانیان كرد.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له داڤۆس له‌گه‌ڵ نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان كۆبووه‌وه. دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان داوا ده‌كه‌ن، ئاسایش و سه‌قامگیری سووریا بپارێزرێت. شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌ربازی كۆتایی پێبهێندرێت و كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیان، هه‌ردوولا هاوڕابوونه له‌سه‌ر ڕێزگرتن له مافه‌كانی گه‌لی كورد و ته‌واوی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی سووریا.